لە چیایەكی باڵەكایەتی تەرمی 3 سەربازی سەردەمی شەڕی عێراق- ئێران دۆزرانەوە

 

ڕوفاتی سێ سەربازی سوپای عیراق لە حاجی ئۆمەران، کە لە جەنگی ساڵانی هەشتاکاندا بێسەروشوێن بوون دۆزرانەوە.

عەبدولوەهاب مەحمود، بەڕێوەبەری ناحیەی حاجی ئۆمەران ڕایگەیاندووە، لە بناری چیای کۆدۆ لە ناوچەی باڵەکایەتی، تەرمی سێ سەربازی سوپای پێشووی عێراق، لەگەڵ چەند مەدالیایەک، لەلایەن جوتیارێکەوە دۆزراونەتەوە.

ڕاشیگەیاندووە، “پاش ئاگادارکردنەوە لەسەر بوونی تەرمەکان، دەستبەجێ هێزە ئەمنییەکان گەیشتنە شوێنی مەبەست”.

ڕوونیشی كردەوە، هەریەکە لە بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سۆران و بەڕێوەبەرایەتیی گۆڕە بەکۆمەڵەکان، لە بابەتەکە ئاگادار کراونەتەوە بە مەبەستی دروستکردنی هەماهەنگی لەگەڵ ئەو لیژنە هاوبەشەی لە نێوان وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی هەرێم و وەزارەتی بەرگریی عێراقدا هەیە، بۆ ئەوەی لە ئاینده‌یەکی نزیکدا، سەردانی ناوچەکە بکەن و گۆڕەکان هەڵبدەنەوە و ڕێکارەکانی گواستنەوەی تەرمەکان بۆ شوێنی مەبەست جێبەجێ بکەن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە