كاتی دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا ڕاگەیەنرا

 

بەڕێوەبەری شارەوانی ئاکرێ ڕایدەگەیەنێت، ڕۆژی پێنج شەممە زیاتر لە هەزار پارچە زەوی دیکە بەسەر فەرمانبەراندا دابەشدەکرێت.

بلند زێباری، بەڕێوەبەری شارەوانی ئاکرێ ڕایگەیاندووە، پڕۆسەی دابەشکردنی زەوی لە سنووری شارەوانییەکەمان بەردەوامە و بڕیارە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو دەست بکرێت بە دابەشکردنی زەوی بەسەر ژمارەیەکی زۆر لە فەرمانبەران و سوودمەندان.

ئاماژەی بەوەشکرد، لە سەنتەری شارەوانی ئاکرێ تا ئێستا زیاتر لە 5 هەزار پارچە زەوی دابەشکراوە و بڕیارە لە ڕۆژی پێنج شەممەی داهاتوو زیاتر لە 1000 پارچە زەوی دیکە دابەشبکرێت.

وتیشی: “مەرجی وەرگرتنیان ئەوەیە کۆی خاڵەکانیان لە 26 خاڵ و بەرەو سەرەوە بێت”.

سەبارەت بە شوێنی زەوییەکان، بەڕێوەبەری شارەوانی ئاکرێ ڕوونی کردەوە، کە زەوییەکان لە شوێنە ستراتیژییەکانی وەک (سماقۆک، ڕەزوک، ئاڵێ و کوچینە) دیاریکراون و پاش تەواوبوونی ڕێکارە یاساییەکان، ڕاستەوخۆ ڕادەستی خاوەنەکانیان دەکرێن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە