کەشناسێک هۆشداری لەهاتنی بارستە هەوایەکی ساردی دەگمەن دەدات، کە لە ٢٠ ساڵی ڕابردودا سەرمای لەم شێوەیە و دابەزینی بەرچاوی پلەکانی گەرما لەم وەرزەدا نەبینراوە لەسەرتاسەری عێراق.
عەلی جابر زیادی، شارەزای کەشناسی عێراق دەڵێت ” ئەوهی ئێستا ڕوودهدات، دیاردەیەکی دەگمەنە، چونکە بەشێوەیەکی ئاسایی لەم کاتەدا گەرما زیاد دەکات، نەک بە پێچەوانەوە نۆ پلە داببەزێت”.
ئاماژە بەوەش دەکات، بارودۆخێکی کەشوهەوای ئاوا لەم کاتەی ساڵدا ڕوویدابێت دەگەڕێتەوە بۆ ( ٢٠ ساڵ) پێش ئێستا ، ئەم دابەزینەش وایکردوە کەشەکە لەگەرمایەکی تاقەتپڕوکێنەوە بگۆڕێت بۆ کەشێکی فێنک.
پێشبینی دەکرێت ههرێمی كوردستان، 9 پلە و لەناوچەکانی فوراتی ناوەڕاست و باشوریش بەبڕی 6 پلە دابەزێت.
هاوکات شەپۆلێکی خۆڵبارینی چڕ ناوچە بیابانییەکانی ڕۆژئاوای نەجەف و موسەننا دەگرێتەوە، پێشبینی دەکرێت لەکاتەکانی داهاتودا باران ناوچەکانی ههرێمی كوردستان، سەڵاحەدین، دیالە و باکووری بەغدا بگرێتەوە.
کاریگەری ئەم بارستە هەوایە، كه لەبەرەبەیانی ئهمڕۆ شەممەوە دەستیپێكردوه تا ناوەڕاستی هەفتە بەردەوام دەبێت.
