وادەی دابەشکردنی مووچەی گرێبەستان ڕاگەیەندرا

وەزارەتی دارایی کاتی دابەشکردنی مووچەی مامۆستایانی گرێبەست و فەرمانبەرانی نوێی ڕاگەیاند

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان، خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی نیسانی بۆ مامۆستایانی گرێبەست و بەشێک لە فەرمانبەرانی هەمیشەیی و گرێبەست ئاشکرا کرد.

بەپێی ڕاگەیاندراوێکی فەرمی وەزارەتی دارایی کە ئەمڕۆ شەممە، 16ـی ئایاری 2026 بڵاوکراوەتەوە، بڕیاردراوە ڕۆژی یەکشەممە، 17ـی ئایاری 2026، مووچەی مانگی نیسانی ئەم توێژانەی خوارەوە دابەش بکرێت:

  • مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی پەروەردە.

  • مامۆستایانی گرێبەست لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.

هاوکات وەزارەتی دارایی ئاماژەی بەوە کردووە کە لە هەمان ڕۆژدا (یەکشەممە)، مووچەی مانگی نیسانی سەرجەم ئەو فەرمانبەرانە دابەش دەکرێت کە مەرجەکانی خوارەوە دەیانگرێتەوە:

  • ئەو فەرمانبەرانەی لە دوای ڕێکەوتی 1-7-2024 بە شێوازی (گرێبەست یان هەمیشەیی) لەسەر میلاکی دامەزراوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان دامەزراون.

  • ئەو فەرمانبەرانەی کە شایستە داراییەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان خەرج دەکرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە