ماتۆڕسوارێک کەوتە ژێر شۆفڵێک و گیانی لەدەستدا

 

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لەسەر رێگای نێوان کەلار – کفری، ماتۆڕسوارێک کەوتە ژێر شۆفڵێک و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا. قوربانییەکە تەمەنی ١٧ ساڵ بووە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاند، ئەمڕۆ شەممە ١٦ـی ئایاری ٢٠٢٦، لەسەر رێگای ناحیەی سەرقەڵا بۆ کفری، لە گوندی ناساڵەح ماتۆڕسکیلێک و شۆفڵێک پێکیاندادا.

بەهۆی رووداوەکەوە، ماتۆڕسوارەکە بە سەختی برینداربووە و پاش گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیانی لەدەستدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، کە قوربانییەکە تەمەنی ١٧ ساڵە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی کەلار کراوە. لێکۆڵینەوە لەلایەن تیمی هاتووچۆوە لەبارەی چۆنیەتی رووداوەکەوە بەردەوامە.

ئەمە لەكاتێكدایە، كە هەر ئەمڕۆ لە ڕووداوێکی سەختی هاتووچۆدا لەسەر رێگای عەربەت – سەیدسادق پێنج کەس بریندار بوون.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە