لیستی مووچەی مانگی 5 ئامادەكرا

لە سلێمانی لیستی مووچەی مانگی 5ی مووچەخۆران ئامادەكرا و وردبینی تەواو بووە و ڕەوانەی دارایی هەرێم كراوە تاكو لەگەڵ لیستی مووچەی وەزارەتەكانی دیكە ئامادەكرا.

یادگار جەبار، سەرپەرشتیاری بایۆمەتریی سلێمانی ڕایگەیاند، لیستی مووچەی مانگی ئایار بە سیستمی پەیڕۆڵ لە پارێزگای سلێمانی ئامادە کراوە.

دەشڵێت: لیستەکە لە لایەن گەنجینەکانەوە پەسەند کراوە و ڕەوانەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکان، لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک کارەکانی ئامادەکردنی لیستی مووچە لە قۆناغی کۆتاییدایە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو 18ـی ئایار سەرجەم کارەکان تەواو بکرێن و لیستەکان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی بکرێن.

لە هەرێمی کوردستان 1,189 یەکەی ژمێریاری هەن کە مووچەی سەرجەمیان بە سیستمی پەیرۆڵ ئامادە دەکرێت.

میدیای یەكێتی لەزاری بەرپرسێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری جەختی لەوە کردەوە کە “لە 100٪ لیستی مووچەی مانگی ئایار لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا لە ڕێگەی تیمێکی تەکنیکییەوە دەنێردرێت بۆ وەزارەتی دارایی عێراق”.

هاوکات لەگەڵ لیستەکەدا، تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی نیسانیش بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دەنێردرێت بۆ ئەوەی وردبینییان تێدا بکرێت.

ئاماژەی بەوەکردووە، پرۆسەی وردبینی بۆ لیستی مووچەی مانگی ئایاری سەرجەم وەزارەت و دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان لە بەڕێوەبەرایەتیی ژمێرکاری دەستی پێکردووە. لەم قۆناغەدا لیستەکان لەگەڵ مانگی 4 بەراورد دەکرێن بۆ دیاریکردنی هەر گۆڕانکارییەک لە بڕی گشتیی مووچەدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە