بەپێی ڕاگەیەندراوێکی شارەوانی سیتەک، بە مەبەستی ئەنجامدانی کارەکانی پاککردنەوەی سیستەمی ئاوەڕۆ و سیانەکردنی ئامێرە کارەبایی و میکانیکییەکان، بڕیاردرا بە داخستنی تونێلی پێشڕەو.
داخستنی تونێلەکە لە سبەینێ یەکشەممەوە دەبێت، لە کاتژمێر 10ی شەو تا کاتژمێر پێنجی بەیانی. پڕۆسەکەش کارەکانی پاککردنەوەی لوولەکانی ئاو و سیستەمی سکادا و ئامێرە جیاوازەکانی ناو تونێلەکە لەخۆدەگرێت.
داوا لە شۆفێران و هاووڵاتیان دەکرێت بۆ پاراستنی سەلامەتییان لەو ماوەیەدا ڕێگەی جێگرەوە بەکاربهێنن.
