باندێکی دزینی ئاژەڵ دەستگیرکرا

پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیاند، بەتۆمەتی دزینی ژمارەیەک سەر ئاژەڵ، چەند تۆماتبارێک دەستگیرکران.

ئەمڕۆ شەممە، پۆلیسی پارێزگای سلێمانی راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە تیایدا هاتووە، مەفرەزەکانی نووسینگەی نەهێشتی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە چەند سەر ئاژەڵێکیان دزیبوو.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سکاڵای تۆمارکردووە کە ژمارەیەک مانگای لێدزراوە، بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوە و بەدواداچوون کرا، ئاماژەی بەوەشداوە، دوای بەدواداچوونەکان توانرا سێ تۆمەتبار کە لەشێوەی باندا بوون بدۆزرێنەوە و دەستگیربکرێن.

راشیگەیاند، تۆمەتباران (ب، م، ع / ه، س، ح / ڕ، ع، ئ )، لەئێستا بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە، هەروەها لەکاتی لێکۆڵینەوەدا دانیان بە چەند تاوانێکی دیکەی دزینی ئاژەڵ ناوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە