کەی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربانە

شارەزایەکی گەردونناسی یەکەم ڕۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات و دەشڵێت، بەپێی شیکارە زانستییەکان 27ی ئەم مانگە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە.

سالار حاجی عەلی، شارەزا لە بواری کەشناسی و گەردوونناسی بە “تۆڕی میدیایی خەڵک”ی ڕاگەیاند: ڕاستە هەموان چاویان لەسەر سعودیەیە، بەڵام ئێستا شیکارە زانستییەکان زۆر بە وردی باسی دەکەن کە رۆژی 27ی ئایار، دەبێتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز، واتە بۆ ئەمساڵ جەژنی قوربانی پیرۆز کات و ڕۆژەکەی دیاری کراوە بە بەڵگەی زانستی.

باسی لەوەشکرد: ئەمڕۆ 16ی ئایاری 2026، لە کاتژمێر 23:00:59s چەند کاتژمێر دوای نوێژی خەوتنان مانگ نوێ دەبێتەوە و مانگ لە هیچ وڵاتێک نابینرێت، لە ئێوارەی رۆژی 17ی مانگ مانگیلە بە ئامێری تەلەسکۆپ دەبینرێت دواتر لە هەمان رۆژی سبەینێ 17ی ئایار.

بەپێی پێشبینی ئەو گەردونناسە کوردە، نوێبوونەوەی مانگیلە لە کاتژمێری 19:30:00s بە ڕێژەی 1.1% لە هەرێمی کوردستان دەبینرێت، واتە لە رۆژی 18ی مانگ و رۆژەکانی دواتر، فەریزەی حەج دەست پێدەکات تا رۆژی 26ی ئایار ی2026 کە دەبێتە کۆتا رۆژی ئەم چەند رۆژە پیرۆزە کە نۆ رۆژی مانگی ذوالحجةیە و وەستانە لە کێوی عەرەفە لە رۆژی 9ی کۆچی کە بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان پیرۆز هەژمار دەکرێت، بەرامبەر مانگی زایینی 27ی ئایاری ساڵی 2026 دەبێت بە یەکەم رۆژی جەژنی قوربان و ئەم شارەزایە باسی ئەوەشی کرد کە ساڵانە ئەنجومەنی فەتوای سعودیە و وڵاتانی عەرەبی و هەرێمی کوردستان و چەندین وڵاتی ئیسلامی دوای دوو مانگی ساڵی کۆچی لە جەژنی ڕەمەزانەوە چاودێری بینینی مانگ دەکەن بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز لە 10ی مانگی ذوالحجة و بە فەرمی ڕایدەگەیەنن و هەروەها بۆ ئەمساڵ رۆژی 27ی ئایار، دەکاتە یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە