کەشناسی: لە دوای نیوەڕۆوە تاوەباران و هەورە بروسکە دەستپێدەکاتەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم, دەشڵێت، لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی بارانبارین دەکرێت بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ شەممە، ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونی تۆزێکی سوک لە کەشدا بە تایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم، هەروەها لە کاتەکانی دوایی نیوەڕۆ لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم پێشبینی باران بارین دەکرێت بە شێوەی تاوە باران و هەورە بروسکەشی لەگەڵدا دەبێت.

دەشڵێت: پلەکانی گەرما بە دوو بۆ سێ پلە نزمتر دەبن لە تۆمارەکانی دوێنێ.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 25 پلەی سیلیزی
پیرمام : 20 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 17 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک : 24 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 32 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ یەکشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لەگەڵ بوونی تۆزێکی سووک لە کەشدا لە دوای نیوەرۆ وە لە ناوچە شاخاویە سنووریەکان لە هەندێک کات پێشبینی بارینی تاوە باران و هەورە بروسکە دەکرێت.

باسی لەوەشکردووە، پلەکانی گەرما بە یەک بۆ سێ پلە نزم دەبنەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 26 پلەی سیلیزی
پیرمام : 21 پلەی سیلیزی
سۆران : 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە