لە کاتێکدا پێشتر ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان (دووڕەگەز: بەنزین و کارەبا) وەک بژاردەیەکی گرانبەها و ئاڵۆز سەیر دەکران، بەڵام لە ساڵی 2026دا هاوکێشەکە بە تەواوی گۆڕاوە. هاوشان لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی و پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای بزوێنەرەکان، ئەم ئۆتۆمبێلانە بوونەتە بژاردەیەکی پشتبەستوو، کەمخەرج و گونجاو بۆ کڕیاران، بە شێوازێک کە ئێستا دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی هایبریدی پێشکەوتوو بە کەمتر لە ٤٠ هەزار دۆلار بەدەستبهێنرێت.
ماڵپەڕی بەناوبانگی “مۆتۆر ترێند” (Motor Trend)ی پسپۆڕ لە بواری ئۆتۆمبێلدا، ڕاپۆرتێکی لەسەر باشترین ٥ ئۆتۆمبێلی هایبرید لەم قۆناغەدا بڵاوکردووەتەوە کە هاوسەنگییەکی نایابیان لە نێوان کەمی بەکارهێنانی سووتەمەنی، ئاسوودەیی و نرخدا دروستکردووە:
١. هۆندا سیڤیک هایبرید (Honda Civic Hybrid)
ئەم مۆدێلە لە پێشەنگی لیستەکەدایە بەهۆی کاراییە بەرزەکەی لە بەکارهێنانی ڕۆژانە و گەشتە درێژەکاندا. ڕێژەی بڕینی مەودای بە یەک گاڵۆن سووتەمەنی نزیکەی ٤٣ میلە. نرخی سەرەتایی ئەم ئۆتۆمبێلە لە دەوروبەری ٣٠ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات، و جۆری (Sport Touring Hatchback) کە خاوەن کابینەیەکی شاهانەترە، نرخەکەی لە ٣٤,٧٩٠ دۆلارەوەیە.
٢. تۆیۆتا کۆرۆلا کرۆس هایبرید (Toyota Corolla Cross Hybrid)
بۆ ئەوانەی بەدوای ئۆتۆمبێلێکی جۆری SUV مدمج (بچووک و بەرز)دا دەگەڕێن، ئەم مۆدێلە بژاردەیەکی نایابە. لە وەشانی ساڵی ٢٠٢٦دا دیزاینێکی دەرەکی مۆدێرنتر و ناوخۆیەکی فراوانتری پێبەخشراوە. سیستمێکی پاڵنەری چوار تایەی (AWD) هەیە و زیاتر جەخت لەسەر متمانەپێکردن و لایەنی ئابووری دەکاتەوە. نرخی بەرزترین فئەی ئەم مۆدێلە (XSE) لە ٣٥,٠٨٠ دۆلارەوە دەستپێدەکات.
٣. هۆندا سی ئاڕ-ڤی هایبرید (Honda CR-V Hybrid)
ئەم مۆدێلە لە فئەی SUVی مامناوەند و گەورەدایە، گونجاوە بۆ ئەو کەسانەی حەز بە شوێنی فراوان بۆ سەرنشینان و کەلوپەل دەکەن بەبێ ئەوەی دەستبەرداری لایەنی ئابووری ببن لە خەرجی سووتەمەنیدا. ئەزموونی لێخوڕینی زۆر نەرمە و نرخی جۆری بنەڕەتی لە ٣٧ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات، و دەکرێت جۆری چوار تایەی (AWD) بە کەمتر لە ٤٠ هەزار دۆلار بکڕدرێت.
٤. سوبارۆ کرۆسترێک هایبرید (Subaru Crosstrek Hybrid)
سوبارۆ سوودی لە زیادکردنی سیستمی هایبرید بینیوە بۆ یەکێک لە بەناوبانگترین مۆدێلەکانی خۆی. ئەم ئۆتۆمبێلە هێزێکی زۆر باش لە خێراییە نزمەکاندا دەبەخشێت لەگەڵ پاراستنی سیستمی پاڵنەری چوار تایەی میکانیکی ناسراوی سوبارۆ. تەنها خاڵی لاوازی سیستمی شاشە و کات بەسەربردنی ناوخۆیەتی کە کەمێک کۆنە، بەڵام سەرجەم فئەکانی نرخەکەیان لە ژێر ٤٠ هەزار دۆلارەوەیە.
٥. هیوندای تۆسۆن هایبرید (Hyundai Tucson Hybrid)
دیزاینە سەرنجڕاکێش و مۆدێرنەکەی، ئەم مۆدێلە دەکاتە شیکترین بژاردەی لیستەکە. گۆڕانکاری سووک لە بەشی گڵۆپەکان و لای بەردەمیدا کراوە، لەگەڵ هێشتنەوەی شاشە دیجیتاڵییە دووانە ڕووندەرەکەی و کورسییە ئاسوودەکانی. نرخی لە دەوروبەری ٣٤ هەزار دۆلارەوە دەستپێدەکات و خاوەن سندوقێکی گەورەیە کە زۆر گونجاوە بۆ گەشتی خێزانی.
شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل پێیان وایە کە ئۆتۆمبێلە هایبریدەکان لە ئێستادا نوێنەرایەتی “چارەسەری ناوەند” و گونجاو دەکەن لە نێوان ئۆتۆمبێلە تەقلیدییەکان و کارەباییە تەواوەکاندا، چونکە بەکارهێنەر لە دڵەڕاوکێی نەبوونی وێستگەی شەحنکردنەوە و مەودای پاتری ڕزگار دەکەن، هاوکات خەرجی سووتەمەنیش بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەم دەکەنەوە.
