قوباد تاڵەبانی سندوقی پاڵپشتی فیلمی کوردستانی ڕاگەیاند

قوباد تاڵەبانی لە فێستیڤاڵی کان گەورەترین سندوقی پاڵپشتی فیلمی کوردستانی ڕاگەیاند.

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان، بەشداریی هەرێمی کوردستانی لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی کان ڕاگەیاند و ئاماژەی بە هەنگاوێکی نوێ کرد بۆ پشتگیریکردنی کەرتی سینەما لە کوردستان.

جێگری سەرۆک وەزیران ئاشکرای کرد کە بۆ دووەمین جار لەسەر یەک بەشدارییان لە فێستیڤاڵی فیلمی کان کردووە. لەوێشەوە لە ڕێگەی “کۆمیسیۆنی فیلمی کوردستان”، گەورەترین پڕۆژەی فەندی (پاڵپشتی دارایی) فیلمی کوردستانیان ڕاگەیاندووە.

قوباد تاڵەبانی ئاماژەی بەوە کرد کە ئامانجیان لەم هەنگاوە بریتییە لە:

  • کردنەوەی دەرگای کوردستان بەڕووی کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی فیلمی جیهانی.

  • ڕەخساندنی زەمینە بۆ هاوکاری لەنێوان سینەماکارانی ناوخۆ و ناوەندە سینەماییە نێودەوڵەتییەکان.

  • گەیاندنی چیرۆک و ناسنامەی گەلی کورد بە خەڵکی جیهان لە ڕێگەی شاشەی سینەماوە.

قوباد تاڵەبانی جەختی کردەوە کە پەیامیان لەم فێستیڤاڵەدا ڕوون بووە و وتی: “کوردستان تەنها خاکی ململانێ و تراژیدیایەکان نییە، بەڵکو خاکی داهێنان و خۆڕاگری و چیرۆکە نائاساییەکانە”. ئاماژەی بەوەش کرد کە تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، هەرێمی کوردستان ڕێگەی بنیاتنان و داهێنانی هەڵبژاردووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە