عێڕاق چارەنوسی دیاری دەکات

پەرلەمانی عێراق بۆ متمانەدان بە کابینەکەی عەلی زەیدی کۆدەبێتەوە.

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانی عێراق دانیشتنێکی تایبەت ساز بکات بە مەبەستی دەنگدان لەسەر کارنامەی وەزاری و بەشێک لە کابینە حکومییەکەی عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو.

بەپێی زانیارییە مەیدانییەکان، ئەو وەزیرانەی بۆ پۆستە وزارییەکان بەربژێر کراون، گەیشتوونەتە ناو باڵەخانەی پەرلەمان. هەروەها نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و بافڵ تاڵەبانی سەرۆک یەکێتی، بەشداری لە ڕێوڕەسمی متمانەدان بە کابینە نوێیەکەدا دەکەن، کە تێیدا ژمارەیەک لە سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانیش بانگهێشت کراون.

سەبارەت بە بەڕێوەچوونی دانیشتنەکە، بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ڕایگەیاندووە: “تاوەکو ئێستا بە تەواوی ڕوون نییە کە ئایا دانیشتنەکە ڕێژەی یاسایی تەواو دەکات یان نا”. ئاماژەی بەوەش کردووە کە لە کاتژمێرەکانی داهاتوودا ئەو پرسە یەکلایی دەبێتەوە.

ئەم دانیشتنە لە کاتێکدایە کە پێشتر هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمان، چاودێری ئامادەکارییە کۆتاییەکانی بۆ سازدانی ئەم کۆبوونەوەیە کردبوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە