بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، منداڵی یەک ساڵ تا 12 ساڵ لە سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین لە فۆڕمی خۆراک تۆمار دەکرێن، بە مەرجێک کارتی نیشتمانی هەبێت و دانیشتووی کوردستان بێت.
نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتی بازرگانی هەرێم ڕایگەیاند، زیادکردنی منداڵی تەمەن خوار 12 ساڵ لەفۆڕمی ئەلیکترۆنی خۆراک لە پارێزگای سلێمانی و ئیدارە سەربەخۆکانی گەرمیان و راپەڕین کار کرا.
ڕوونیشی كردەوە، لەئێستادا زیادکردنی منداڵی تەمەن خوار ١٢ ساڵ لە فۆڕمی خۆراکی ئەلیکترۆنی بۆ پارێزگای سلێمانی کار کراوە و دەبێت ئەپەکە ئەبدەیت بکەیتەوە.
پێداویستییەکان زیادکردنی منداڵ بریتییە لە:
١- کارتی نیشتیمانی منداڵەکە
٢- منداڵە خۆی
٣- کارتی بانکی بڕی 6000 هەزار دینار تێچووکەیەتی.
