میدیای ئێران بڵاویکردەوە کە سەرەڕای گرژییە ناوچەییەکان و گوشارەکانی گەمارۆ، داهاتی نەوتی ئێران لە هەناردەکردنی بۆ چین لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦دا گەیشتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵانی ڕابردوودا.
بە پێی هەاوڵێکی ئاژانسی مێهر، سەرەڕای هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر کۆماری ئیسلامی “داهاتی نەوتی ئێران لە هەناردەکردنی نەوت بۆ چین لە مانگی ئازاری ٢٠٢٦ نەک هەر کەمی نەکردووە، بەڵکوو گەیشتووەتە بەرزترین ئاستی خۆی لە ساڵانی ڕابردوودا’.
ڕوونیشیکردەوە کە داهاتی هەناردەی نەوتی ئێران بۆ چین لە مانگی ئازاردا نزیکەی 5.3 ملیار دۆلار بووە.
لە هەواڵی ئاژانسەکەدا هاتووە: “شارەزایان پێیان وایە کە گەشەی داهاتی نەوتی ئێران لەم کاتەدا، لە سەرووی هەموو شتێکەوە بۆ زیادبوونی مەترسییە جیۆپۆلەتیکیەکان لە ناوچەی کەنداوی فارسدا بووە”.
ڕاشیگەیاند، “لەگەڵ زیادبوونی ئەگەری ناکۆکی لە ناوچەکە بەتایبەتی لە گەرووی هورمز، نیگەرانی بازاڕی جیهانی سەبارەت بە پچڕانی هەناردەی نەوت بەرز دەبێتەوە و نرخەکانیش لە هەڵکشاندایە”.
ڕوونیشیکردەوە کە “ئەم هەلومەرجە بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلاری هەناردەی نەوتی ئێران تەنانەت سەرەڕای گوشارەکانی گەمارۆکان”.
