کەشناسی: نمە باران دەبارێت و پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنووریەکان هەیە، پلەکانی گەرماش نزم دەبنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کشناسی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە ناوچە شاخاوییەکان نیمچە هەور دەبێت، ئەگەری نمە باران و هەورە تریشقە لەسەر ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر : 29 پلەی سیلیزی
پیرمام: 25 پلەی سیلیزی
سۆران: 25 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 27 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 28 پلەی سیلیزی
دهۆک: 28 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 29 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 34 پلەی سیلیزی

بەپێی ڕاپۆرتەکەی کەشناسی هەرێم، سبەینێ پێنجشەممە، ئاسمان بەگشتی ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان لە هەندێک ناوچە دەگۆرێت بۆ نیمچە هەور, ئەگەری بەرز بوونەوەی تۆزو خۆڵێکی سوک لەسەر بەشێک لە ئیدارەی گەرمیان و ناوچە دەشتاییەکانی باشووری هەرێم هەیە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر : 28 پلەی سیلیزی
پیرمام : 24 پلەی سیلیزی
سۆران : 24 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 26 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ : 27 پلەی سیلیزی
دهۆک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 28 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 26 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 33 پلەی سیلیزی

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە