زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆر لە ڕێگەی (هەژماری من) مووچەکانیان وەردەگرن
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیهنێت، زیاتر لە 760 هەزار مووچەخۆری مەدەنی، خانەنشین، پێشمەرگە و ئاسایش و خانەوادەی شەهیدان، مووچەی مانگی چوار، بەشێوەی دیجیتاڵی لە ڕێگەی پڕۆژەی هەژماری من وەردەگرن.
ئامارەکەش بەپێی پارێزگا بەم شێوەیە:
هەولێر: 364,800
سلێمانی: 208,200
دهۆک: 179,000
هەڵەبجە: 10,410
کۆی گشتی: 762,500
ڕاشیگەیاندووە، تا ئێستا زیاتر لە 900 هەزار مووچەخۆر خۆیان تۆمارکردووە لە پڕۆژەی هەژماری من. لە چوارچێوەی پرۆژەکە زیاتر لە 600 ئامێری ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان جێگیر کراون بۆ ئەوەی هاووڵاتییان بەشێوەیەکی 24 کاتژمێری بتوانن پارە ڕابکێشن.
پڕۆژەی هەژماری من، کە دەستپێشخەرییەکی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ بە بانکیکردنی مووچەی مووچەخۆران، لە ساڵی 2023 لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕاگەیهندرا، وەک بەشێک لە کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەت بۆ بە مۆدێرنکردنی خزمەتگوزارییە بانکییەکان و بەهێزکردنی گشتگیریی دارایی لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان.
