قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە لیستی دابەشكردنی غازی ماڵان بۆ سبەینێ بڵاودەكاتەوە و ڕایدەگەیەنێت، سەردانی كارگەكان مەكەن.
لیژنەی سووتەمەنی قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە ئاگاداری هاووڵاتیانی پارێزگاكە دەكاتەوە، “سبەینێ چوار شەممە ڕێکەوتی 2026/5/13 کاتژمێر ٨ی سەرلەبەیانی بەدواوە غاز دابەش دەکرێت بەسەر ئەو ماڵانەی کەناویان لای ئەو بریکارانەیە، کەلەلیستەکەدا هاتووە. هەرماڵێک یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت”.
دەشڵێت: داوا لە هاووڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکان نەکەن، چونکە لەوێ بتڵەغاز بە هیچ کەسێک نادرێت.
ڕوونیشی كردۆتەوە، لەبەرئەوەی سبەی لەکارگەی هەورامانەوە غازمان بەدەست دەگات تکایە ئاگاداربن لەکاتژمێر ٨ بەدواوە غاز دەگاتە شوێنی دابەشکردن و هیچ ماڵێک لەناوی ئەو بریکارانە کەبڵاوکراونەتەوە لەغاز بێبەش ناکرێت و غازی پێویست دابین کراوە.
جەختیشی كردۆتەوە، هەر هاووڵاتیەک تا کاتژمێر 11:30 ئامادەنەبێت مافی ئەفەوتێت.

