وەزارەتی دارایی بڕیارێكی دەركرد

وەزارەتی دارایی بڕیاری دا بە یەكگرتنی بانكی حەمرین و بانكی بنەسڵاوە و دەشڵێت: لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.

بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی وەزارەتی دارایی بڵاویكردەوە، لەچوارچێوەی سیاسەتی وەزارەتی دارایی و ئابووری بەمەبەستی ڕێکخستنەوە و یەکخستنی بانکە حکومیەکان، کەماوەی چەند مانگێکە دەستی پێکردووە، بڕیاری یەکگرتنی بانکی حەمرین لەگەڵ بانکی بنەسڵاوە لە شاری هەولێر دەرچووە.

دەشڵێت: لەمەودوا کارەکانی بانکی حەمرین دەگوازرێتەوە بۆ سەر بانکی بنەسڵاوە.

ڕوونیشی كردۆتەوە، ئاگاداری سەرجەم ئەو خانەنشینانە دەکەین، کە لەماوەی ڕابردوودا مووچەکانیان لە بانکی حەمرین وەرگرتووە، لەم مانگەوە مووچەکانیان دەگوازرێتەوە سەر بانکی بنەسڵاوە و دەتوانن بۆ وەرگرتنی مووچەی مانگی نیسان سەردانی بانکی بنەسڵاوە بکەن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە