کۆمپانیای هواوی دەستی کردووە بە بانگەشەکردن بۆ نوێترین مۆبایلی خۆی، کە لە ڕووی کارکردن و تایبەتمەندییەوە ڕکابەری باشترین مۆبایلەکانی پۆلێنی مامناوەند (Middle Range) دەکات.
مۆبایلی نوێی Nova 15 Max خاوەن دیزاینێکی جیاوازە کە لە پلاستیک و شووشەی دژە شکان و ڕوشان دروستکراوە. ڕەهەندەکانی (١٦٣.٣/٧٨/٨) ملم و کێشەکەی ٢٣٢ گرامە.
گرنگترین تایبەتمەندییە تەکنیکییەکانی:
شاشە: جۆری OLED بە قەبارەی ٦.٨٤ ئینج، بە ڕوونی (١٢٧٢/٢٧٥٦) پێکسڵ و لەرەلەری ١٢٠ هێرتز. چڕی پێکسڵەکانی ٤٤٤ پێکسڵە لە هەر ئینجێکدا و ئاستی ڕووناکییەکەی دەگاتە ٤٠٠٠ نیتس (nits).
سیستەم و یادگە: بە سیستەمی تایبەتی هواوی و ڕووکاری EMUI 14.2 کاردەکات. خاوەنی ڕامی ٦ یان ٨ گێگابایتە لەگەڵ یادگەی ناوەکی ٢٥٦ گێگابایت.
کامێرا: کامێرای سەرەکی بە ڕوونی ٥٠ مێگاپێکسڵە و توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆی 4K هەیە. کامێرای پێشەوەی (سێڵفی) ٨ مێگاپێکسڵە.
پاتری: خاڵی بەهێزی مۆبایلەکەیە کە پاترییەکی گەورەی بە توانای ٨٥٠٠ میلی ئەمپێری بۆ دانراوە و پشتگیری لە شەحنی خێرای ٤٠ وات دەکات.
تایبەتمەندییە زیادەکان:
هواوی مۆبایلەکەی تەیار کردووە بە سیستەمی دیاریکردنی شوێن (GPS)، چیپی NFC، قیبلەنما، هەستەوەری پەنجەمۆر، و تەکنەلۆژیای Infrared بۆ کۆنترۆڵکردنی ئامێرە ئەلیکترۆنییەکان لە دوورەوە. هەروەها شوێنی دوو سیمی هەیە و دەرچەی بارگاویەکەی لە جۆری USB Type-C 2.0 ـە.
سەرچاوە: gsmarena
