کۆمپانیای هواوی کاتژمێرە نوێیەکەی ڕاگەیاند، کە دیزاینێکی شیک و تایبەتمەندیی نایابی هەیە و وای لێدەکات لە ڕیزی باشترین کاتژمێرە زیرەکەکاندا بێت.
کاتژمێری Watch Ultimate Design Spring خاوەنی پێکهاتەیەکی دروستکراو لە تیتانیۆمی پتەو و شووشەی دژە شکان و ڕوشانە. ڕەهەندەکانی بریتیین لە (42.9 x 42.9 x 10.8) ملم و کێشی 91 گرامە. کاتژمێرەکە بە تەکنەلۆژیای eSIM تەیار کراوە بۆ پەیوەندیکردن بە تۆڕە مۆبایلەکانەوە، ئەمەش ڕێگە دەدات بە ئەنجامدانی پەیوەندیی دەنگی و وەرگرتن و ناردنی کورتەنامە (SMS).
شاشەکەی لە جۆری LTPO2 AMOLEDـە بە قەبارەی 1.38 ئینج و ڕوونی نیشاندانی (466 x 466) پێکسڵ. ئاستی ڕووناکییەکەی دەگاتە 3000 nits، چڕییەکەی نزیکەی 338 پێکسڵە لە هەر ئینجێکدا، و بە شووشەی کریستاڵی دژە شکان و ڕوشان پارێزراوە.
کاتژمێرەکە بە سیستەمی HarmonyOS 6.1 و پڕۆسێسەری Kirin W80 کاردەکات. هەروەها مایکڕۆفۆن و بڵندگۆ (Speaker)ی تێدایە بۆ پەیوەندییە دەنگییەکان. جگە لەمانە، هەستیاری (Sensor) تایبەتی تێدایە بۆ پێوانی لێدانی دڵ، ڕێژەی ئۆکسجین لە خوێندا و پلەی گەرمی جەستە. چەندین ئەپڵیکەیشنی بۆ چاودێریکردنی چالاکیی جەستەیی و کاتەکانی خەوتنی ڕۆژانەی بەکارهێنەر تێدا جێگیر کراوە.
هواوی کاتژمێرەکەی بە چیپی NFC و سیستەمی دیاریکردنی شوێن (GPS) لە ڕێگەی مانگە دەستکردەکانەوە پاڵپشتی کردووە. هەروەها تەکنەلۆژیای Bluetooth 5.2ی تێدایە بۆ بەستنەوە بە مۆبایل و ئامێرە زیرەکەکانەوە. پاترییەکەی توانای 450 mAhـی هەیە و بە بارگاویکەرەوەی بێلۆ (Wireless Charger) کاردەکات.
سەرچاوە: gsmarena
