عەبدوڵاهی لەگەڵ خامنەیی کۆبووەتەوە

فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیا لە میانی دیدارێکیدا لەگەڵ موجتەبا خامنەیی ڕایگەیاندووە کە ئامادەن وەڵامی هیرشەکانی ئەمریکا و یسرائیل بدەنەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، میدیای ئێران بڵاویکردەوە کە عەلی عەبدوڵاهی، فەرماندەی بارەگای خاتەم ئەلئەنبیای سوپای پاسداران لەگەڵ موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری باڵای ئێران کۆبووەتەوە.

ئەوە خراوەتەڕوو کە عەبدوڵاهی ئامادەباشی هێزە چەکدارەکانی ئێران و دانانی پلانی بەرپەرچدانەوەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیلی بۆ خامنەیی خستووتەڕوو.

عەبدوڵاهی جەختیشیکردووەتە کە بە خێرایی و بە توندی، وەڵامی هەر هەڵە یان دەستدرێژییەکی دوژمن دەدەنەوە.

میدیا ئێران هیچ وێنەیەکی دیدارەکەی بڵاونەکردووەتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە