حکومەتەکەی زەیدی ئامادەیە بۆ دەنگدان

کاتی دەنگدان لەسەر حکومەتەکەی عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نزیک دەبێتەوە و پەرلەمانتارێکیش دەڵێت، پێکهاتەی حکومەتەکە بەنزیکەی ٨٠٪ ئامادەیە.

محەمەد هادی شمەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، کابینەی وەزاری حکومەتەکەی عەلی زەیدی خەریکە تەواو دەبێت و چاوەڕوان دەکرێت سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو نزیکەی ٨٠٪ی پێکهاتەکەی پێشکەش بکات.

جەختیشی کردەوە کە ماوە دەستوورییەکان هێشتا ماون و هیچ ئاستەنگێکی بنەڕەتی نییە کە ڕێگری بکات لە پێشکەشکردن یان دەستپێکردنی ڕێکارەکانی دەنگدان.

لە لایەکی دیکەوە، محەمەد زیادی ئەندامی پەرلەمان ڕایگەیاند، ئاڕاستە سیاسییەکە بەرەو تێپەڕاندنی (٥٠٪ + ١)ی ژمارەی وەزارەتەکان دەچێت بۆ ئەوەی لە ڕووی دەستوورییەوە حکومەتەکە پێکبهێنرێت و دواتر پۆستەکانی دیکە تەواو بکرێن.

ئاماژەی بەوەش کرد کە هێشتا ناکۆکی لەسەر ژمارەیەک وەزارەتی سیادی ماوە، کە دیارترینیان ناوخۆ، نەوت و دەرەوەن، لەگەڵ بەردەوامیی گفتوگۆکان بۆ سەرلەنوێ ڕێکخستنەوەی هەندێک پۆست و دروستکردنی وەزارەتێکی دەوڵەت.

لە هەمان چوارچێوەدا، پەرلەمانتار سەفیە جیزانی ڕایگەیاند، دانیشتنی دەنگدان لەسەر حکومەتە نوێیەکە لەم هەفتەیەدا بەڕێوەدەچێت، بەبێ دیاریکردنی ڕۆژێکی فەرمی، ئاماژەی بەوەش کرد کە پەرلەمانتاران تێبینییان هەیە کە لە کاتی تاوتوێکردنی کارنامەی حکومەتدا دەخرێنە ڕوو.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە