پەیەدە: پێویستە ئەوانەی دژی پێکەوەژیانی گەلانن وەک تاوانبار بناسێنرێن

ئەنجومەنی گشتیی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە) سەبارەت بە ناڕەزایەتییەکانی حەسەکە دوای لابردنی زمانی کوردی لەسەر تابلۆی فەرمانگەی داد راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، پێویستە ئەوانەی دژی پێکەوەژیانی گەلانن وەک تاوانبار بناسێندرێن.

ئەنجومەنی گشتیی پەیەدە رایگەیاند، “لابردنی زمانی کوردی لەسەر فەرمانگە فەرمییەکان، پێچەوانەی رێککەوتنەکان و تەنانەت مەرسومی سەرۆک کۆمارە، لەبارەی بە فەرمی ناساندنی زمانی کوردیی و جەژنی نەورۆزەوە”.

پەیەدە دەشڵێت، “پاساوهێنانەوە بۆلابردنی زمانی کوردی، جێگەی نیگەرانییە و پێویستی بە پێداچوونەوەیە، چونکە بابەتەکە تەنها پەیوەست نییە بە کورد و درێژدەبێتەوە بۆ هەموو سووریا و پێکهاتە جیاوازەکان”.

باسی لەوەشکردووە، “نووسینی تابلۆکان بە زمانی کوردی هۆکاری بەهێزکردنی پێکەوەیی و مافی پێکهاتەکانە، ناکرێت وەک کەمکردنەوەی سەروەریی سوریا لێی بڕوانرێت، سوورن لەسەر پێدانی مافەکانی کورد بە هەموو ئاراستە و رەهەند و ئاستەکانیدا، کەلتوور و زمان لە پێشینەکانن و دەبێت لە چوارچێوەی دەستووری داهاتووی سوریادا بچەسپێندرێن”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە