سەرۆکی حکومەت لەگەڵ وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە

ئەمڕۆ شەممە 5/9 ، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە چوارچێوەی سەردانە فەرمییەکەی بۆ تورکیا، لە شاری ئیستانبوڵ، لەگەڵ هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا کۆبووەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی حكومەتی هەرێم، لە کۆبوونەوەدا، بیروڕا لەبارەی دوایین گۆڕانکاریی و پێشهاتەکانی دۆخی گشتیی هەرێمی کوردستان و عێراق و ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرا.

ڕاشیگەیاندووە، لە بەشێکی دیکە گفتوگۆکاندا ، هەوڵەکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی فیدراڵ تاوتوێ کرا.

هەر بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، “جەخت لە گرنگی ئەنجامدانی پڕۆژەی ڕێگەی گەشەپێدان و بەستنەوەی وڵاتانی کەنداو و عێراق و هەرێمی کوردستان بە تورکیا و ئەوروپا لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە کرا”.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە