تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە فێڵ ئۆتۆمبێلێکی لە هاووڵاتییەک بردبوو

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکرد، کە بە فێڵ ئۆتۆمبێلێکی لە هاووڵاتییەک سەندبوو؛ دوای گرتنەبەری رێکارە یاساییەکان ئۆتۆمبێلەکە بۆ خاوەنەکەی گەڕێندرایەوە.

 بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دوای ئەوەی هاووڵاتییەک لە بنکەی پۆلیسی بەختیاری سکاڵای تۆمارکرد سەبارەت بەوەی بە فێڵ ئۆتۆمبێلەکەی لێ براوە، دەستبەجێ بە بڕیاری دادوەر لێکۆڵینەوەکان دەستیان پێکرد.

ئاماژە بەوەشکراوە: مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی بەختیاری بە هاوکاری بنکەی پۆلیسی سەیدسادق و دوای کۆکردنەوەی زانیاری ورد، توانییان تۆمەتبارەکە بدۆزنەوە و دەستگیری بکەن، هاوکات دەستیش بەسەر ئەو ئۆتۆمبێلەدا گیرا کە تۆمەتبارەکە بردبووی.

ئەوەشی خستەڕوو، کە لە ئێستادا تۆمەتبار بەپێی (مادەی 456) لە یاسای سزادانی عیراقی راگیراوە و دوای تەواوبوونی رێکارە یاساییەکان، ئۆتۆمبێلەکە رادەستی خاوەنەکەی دەکرێتەوە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە