مه‌هدی تاج، سه‌رۆكی یه‌كێتی تۆپی پێی ئێران، ئه‌مڕۆ شه‌ممه، حه‌وت مه‌رجی بۆ به‌شداریكردنی هه‌ڵبژارده‌ی نیشتمانیی وڵاته‌كه‌ی له جامی جیهانی 2026 دیاریكرد کە ئەمانە مەرجەکانن:
1- هه‌مو یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رایه‌تی به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی له سوپای پاسداران خزمه‌تیان كردوه بێ هیچ كێشه و گرفتێك ڤیزه‌ی چونه ژوره‌وه وه‌ربگرن.
2- وای پێدانی ڤیزا، یاریزانان و تیمی ڕاهێنه‌رایه‌تی له كاتی گه‌شتكردندا له‌لایه‌ن پۆلیسی كۆچبه‌رانه‌وه لێپرسینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا نه‌كرێت.
3- پێویسته میكانیزمێك بۆ پێدانی ڤیزه به ڕۆژنامه‌نوسان و هانده‌رانی ئێرانی له یارییه‌كاندا دیاری بكرێت.
4- پێویسته پۆلیسی ئه‌مریكا به‌رزترین ئاستی پاراستن و پرۆتۆكۆڵی ئه‌منی له فڕۆكه‌خانه و هۆتێل و ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان و یاریگادا بپارێزێ.
5- هاندەران ئازاد بن کە ئاڵای کۆماری ئیسلامی ئێران بهێننە ناو یاریگا.
6- سروودی نه‌ته‌وه‌یی ئێران ده‌بێت به دروستی و بێ پچڕان له هه‌موو یارییه‌كاندا په‌خشبكرێت.
7- پرسیاری ڕۆژنامه‌نووسان له كۆنگره ڕۆژنامه‌وانیه‌كاندا ته‌نها له بابه‌تی ته‌كنیكی په‌یوه‌ست به یارییه‌كان سنوردار بێت.
