سعودیە سزای حەجی بێ مۆڵەتی بۆ 2600 دۆلار بەرزكردەوە

بۆ رێگریكردن لە قەرەباڵغی و پاراستنی سەلامەتی حاجییان، سعودیە سزایەكی قورسی دارایی و یاسایی بەسەر ئەو كەسانەدا دەسەپێنێتك كە بەبێ ڤیزای تایبەت بەشداری فەریزەی حەج دەكەن.

وەزارەتی ناوخۆی سعودیە رایگەیاند، بۆ وەرزی ئەمساڵی حەج، هەر كەسێك بە ڤیزای سەردان  و گەشتیارییەوە حەج بكات و ڤیزای تایبەتی حەجی وەرنەگرتبێت دەستگیر دەكرێت و بە بڕی 100 هەزار ریاڵ سزا دەدرێت “كە دەكاتە 26 هەزار و 727 دۆلار” و تا 10 ساڵی تریش رێگەی پێنادرێت سەردانی سعودیە بكات.

ڕاشیگەیاندووە، ئەو ڤیزایە مەرجێكی بنەڕەتییە و هەر كەسێكیش بەبێ ئەو ڤیزایە هاوكاری گواستنەوە یان نیشتەجێكردنی حاجیانی بێ مۆڵەت بكات، رووبەڕووی هەمان سزا دەبێتەوە.

ئەو رێكارە نوێیەی سعودیە دوای ئەوە دێت، كە لە ساڵانی رابردوودا بەهۆی زۆری حاجیانی نایاسایی، فشارێكی زۆر لەسەر دروست دەبوو و بەهۆی قەرەباڵغیشەوە چەندین كەس گیانیان لەدەستدا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە