ئەمڕۆ شەممە، میدیای عێراق بڵاویان كردووەتەوە، عەلی زەیدی رەتی كردووەتەوە ئامادە بێت لە حكومەتەكەی خۆی تەیف سامی وەك وەزیری دارایی بمێنێتەوە، بەڵكو لە بری ئەمە دەكرێتە راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق بۆ كاروباری دارایی و بانكەكان.
قوسەی شەفیق، رۆژنامەنووسی ناسراوی عێراق دەڵێت، “لە 2003 وە ئەمە یەكەمجارە تەیف سامی بخرێتە دەرەوەی وەزارەتی دارایی عێراق، ئەمە هەنگاوێكی نوێیە”.
تەیف سامی چەندان ساڵە لە وەزارەتی دارایییە و دواجاریش لە حكومەتی سوودانی كرایە وەزیری دارایی، جیا لە كورد زۆرێك لە پارێزگاكانی عێراق لە تەیف سامی رازی نەبوون و بەوە تۆمەتبار دەكرێت نزیكە لە میلیشیاكانی سەربە ئێران.

