نووسینگەی عەلی سەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی عێراق بڵآویکردەوە کە ئەمڕۆ شەممە کازمی و زەیدی کۆبوونەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوە، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراو، چاوی بە مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی پێشووتری عێراق کەوتووە.
باس لەوەشکراوە، لە دیدارەکەدا تاوتوێی بارودۆخی گشتی وڵات و چەند پرسێکی پەیوەست بە بەرژەوەندییەکانی عێراق کرا. هەروەها جەختکرایەوە لەسەر گرنگی هەماهەنگی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتمانیی گشتگیر کە بتوانێت ڕووبەڕووی تەحەددییەکان ببێتەوە و داواکارییەکانی قۆناغی ئێستا بەدی بهێنێت، بە جۆرێک سەقامگیری بچەسپێنێت و خزمەت بە هاووڵاتییان لە سەرتاسەری عێراقدا بکات.
