سێ سیخوڕی ئێران لە سوپای ئیسرائیلدا دەستگیرکران

ئیسرائیل دەستگیرکردنی چوار کەسی بە تۆمەتی سیخوڕیکردن بۆ ئێران ڕاگەیاند کە وێنە و زانیاریی وردی شوێنە ستراتیژییەکانیان بۆ تاران ناردووە.

ئیسرائیل ڕایگەیاند، هاووڵاتییەک و سێ سیخوڕیان لە ڕیزەکانی سوپادا دەستگیر کردووە کە بە هۆی ناردنی زانیارییە سیخوڕییەکانیان بۆ ئێران، زنجیرەیەک هێرش کراوەتە سەر پێگە جیاوازەکانی ئیسرائیل.

تۆمەتبارەکان وێنەی شوێنە هەستیارەکانی وەک فێرگەی هێزی ئاسمانی، ناوەندەکانی گواستنەوە و باڵەخانە حکوومییەکانیان گەیاندووەتە تاران.

لەنێوان دەستگیرکراوەکاندا سێ سەرباز هەن کە پێشتر خوێندکاری فێرگەی تەکنیکی هێزی ئاسمانی بوون، لەگەڵ هاووڵاتییەکی مەدەنیدا.
ئەمڕۆش دادگای حەیفا تۆمەتی ئاراستەی هەر چوار دەستگیرکراوەکە کرد کە دانیشتووی ناوچەکانی باکووری ئیسرائیلن.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە