بە هۆی تەقینەوەی مینێکی پاشماوەی جەنگی عێراق-ئێران، گەنجێکی خەڵکی سەقز گیانی لەدەستدا.
تەقینەوەی مینێکی بەجێماوی جەنگی عێراق-ئێران لە گوندی خوڕخوڕەی سەر بە شاری سەقز، بووە هۆی کوژرانی گەنجێکی 21 ساڵە بە ناوی پەیمان ڕەحمانپوور.
بە پێی زانیارییەکان تەرمی گەنجەکە ڕادەستی پزیشکی دادوەریی سەقز کراوە.
سەرەڕای تێپەڕبوونی نزیکەی 38 ساڵ بەسەر کۆتایی هاتنی شەڕ، هێشتا مینەکان هەڕەشە لەسەر ژیانی هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان دروست دەکەن و ناوبەناو قوربانییان لێ دەکەوێتەوە.
