7 بنەماڵە بە نهێنی جیهان بەڕێوەدەبەن

ئەم بنەماڵانە نە دەنگیان پێ دراوە و نە هەڵبژێردراون، بەڵام بە هۆی ئەوەی بانکەکان و نەوت و دەزگاکانی ڕاگەیاندن و خۆراکیان کۆنترۆڵ کردووە، هەر بڕیارێک بدەن کاریگەری لەسەر جیهان دروست دەکات

بنەماڵەی ڕۆتچێلد

لە ساڵی 1760ەوە هەموو بانکە ناوەندییە سەرەکییەکانی ئەوروپایان کۆنترۆڵ کردووە و لە کاتی دروستبوونی جەنگیشدا پارە و قەرز بە هەردوولای بەشەڕهاتوو دەدەن

 بنەماڵەی ڕوکفێڵەر

لە ساڵی 1911ەوە دەستیان بەسەر %90ی کۆی کەرتی نەوتی ئەمریکادا گرتووە و لە ڕێی کۆمەکە داراییە سیاسییەکانیشەوە چەندین حکومەتیان بە تەواوی کڕیوە

بنەماڵەی شاهانەی سعوودیە

لە ساڵی 1945ەوە نرخی نەوتی جیهانیان کۆنترۆڵ کردووە و بەنهێنیش لە سەرجەم کیشوەرەکاندا هاوکاری داراییان پێشکەشی بزاڤە سیاسییەکان کردووە

بنەماڵەی مۆرگان

لە ساڵی 1890ەوە جەی پی مۆرگان خزمەتگوزاری بانکی و هێڵی ئاسنینی ئەمریکای کۆنترۆڵ کردووە و بەتایبەتیش کاری لەسەر دابینکردنی پارە بۆ بنیادنانی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا کردووە

بنەماڵەی واڵتۆن

لە ساڵی 1962ەوە وۆڵ مارت بە شێوەیەکی ڕێکخراو کاری لەسەر مایەپووچکردنی کۆمپانیا بچووکەکانی ئەمریکا کردووە و بەرتیلیشی داوە بە سیاسییەکان بۆ ئەوەی ڕێگری بکەن لە زیادکردنی کەمترین کرێی کارکردن

بنەماڵەی دوپۆنت

لە ساڵی 1802ەوە تەقەمەنییان بۆ هەموو جەنگەکانی ئەمریکا دابین کردووە، لە هەمان کاتیشدا بە نهێنی گوشاریان لەسەر حکومەتەکان دروست کردووە بۆ ڕێگرتن لە گەشەکردنی هەر تەکنەلۆژیایەکی کیمیاوی ڕکابەرەکانیان

بنەماڵەی مەردۆخ

لە ساڵی 1970ەوە کۆنترۆڵی هەموو ئەو بابەتانەیان کردووە کە ڕۆژانە ملیاران کەس دەیانخوێننەوە و لە ڕێی میدیاوە ئەنجامی هەموو هەڵبژاردنە سەرەکییەکانی جیهان یەکلا دەکەنەوە

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە