کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت

کەشوهەوای هەرێم دەگۆڕێت؛ هەورەبروسکە و تاوەبارانی بەهاری بەڕێوەن.

پێشبینییەکانی کەشوهەوا ئاماژە بە گەڕانەوەی ناسەقامگیری بۆ ئاسمانی هەرێمی کوردستان دەکەن، بە جۆرێک لە ناوەڕاستی هەفتەی داهاتووەوە شەپۆلێکی بارانبارینی کورتخایەن و هەورەبروسکە ناوچە جیاوازەکان دەگرێتەوە.

بەپێی پێشبینییەکانی هەڤاڵ سدیق گەڵۆزی، لە ڕۆژانی سێشەممە و چوارشەممەی هەفتەی داهاتوو، کەشوهەوا لە ناوچە شاخاوییەکان ناسەقامگیر دەبێت. بەڵام لە هەندێک ناوچەی وەک سلێمانی، هەڵەبجە، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ و دهۆک، پێشبینی دەکرێت هەر لە ڕۆژی دووشەممەوە گەواڵەی بارانی بەهاری کورتخایەن و چالاکبوونی هەورەبروسکە دەستپێبکات.

نەخشە کەشناسییەکان نیشانی دەدەن کە ئەم شەپۆلە لە دوای ١٥ی مانگەوە فراوانتر دەبێت؛ چاوەڕوان دەکرێت لەو بەروارە بەدواوە تاوەبارانی بەهاری زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە و بڕێکی باش باران ببارێت.

ئەم جۆرە بارانانە بە “تاوەبارانی بەهاری” دەناسرێن، کە زۆرجار لە کاتێکی کورتدا دەبارێن و هەورەبروسکەی بەهێزیان لەگەڵدایە، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان و بەرزاییەکاندا.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە