سبەینێ لە هەڵەبجە ١٢٠٠ بتڵ غاز دابەش دەکرێت

قائیمقامیەتی قەزای مەڵبەندی هەڵەبجە (لیژنەی سووتەمەنی)، ئاگادارییەکی گرنگی سەبارەت بە دابەشکردنی غازی ماڵان بڵاوکردەوە و تێیدا کات و شوێنی دابەشکردنەکەی دیاری کردووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە، سبەینێ هەینی ڕێکەوتی ٢٠٢٦/٥/٨، کاتژمێر ٨:٠٠ی سەرلەبەیانی پرۆسەی دابەشکردنی غاز دەستپێدەکات. بڕیار وایە نزیکەی ١٢٠٠ بتڵ غاز بەسەر ئەو ماڵانەدا دابەش بکرێت کە ناویان لای ئەو بریکارانە تۆمارکراوە کە لە لیستی دابەشکردنەکەدا هاتووە.

لیژنەی سووتەمەنی چەند خاڵێکی گرنگی بۆ هاووڵاتییان ڕوون کردووەتەوە:

  • پشکی ماڵان: هەر ماڵێک تەنها یەک بتڵ غازی پێ دەدرێت.

  • سەردانیکردنی کارگەکان: داوا لە هاووڵاتییان دەکرێت بە هیچ شێوەیەک سەردانی کارگەکانی غاز نەکەن، چونکە لەوێ غاز بە کەس نادرێت و دابەشکردن تەنها لای بریکارەکان دەبێت.

  • کات: غاز کاتژمێر ٨ دەگاتە شوێنی دیاریکراو، هەر هاووڵاتییەک تا کاتژمێر ١١:٣٠ی پێشنیوەڕۆ ئامادە نەبێت، مافی وەرگرتنی غازەکەی دەفەوتێت.

لە کۆتاییدا، قائیمقامیەتی هەڵەبجە دڵنیایی دەداتە ئەو ماڵانەی ناویان لای بریکارە دیاریکراوەکانە، کە غازی پێویست دابین کراوە و کەس بێبەش نابێت، بە مەرجێک لە کاتی دیاریکراودا ئامادەبن.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە