هەنگاوێکی نوێ بەرەو خەرجکردنی مووچەی مانگی نیسان

هەرێمی کوردستان ٥٢ ملیار دینار داهاتی نانەوتی ڕادەستی بەغدا دەکات.

وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان سەرجەم ئامادەکارییە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی بۆ ناردنی پشکی بەغدا لە داهاتی نانەوتی تەواو کردووە و بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە بخاتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی فیدراڵ.

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە میدیای “ڕووداو”ـی ڕایگەیاندووە، کۆی داهاتی نانەوتیی مانگی نیسان نزیکەی 100ملیار دینار بووە. بەپێی ڕێكکەوتنەکان، بڕی 52ملیار دینار کە دەکاتە نیوەی داهاتەکە، وەک پشکی حکومەتی فیدراڵ دەستنیشانکراوە.

هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوە کردووە، کە نووسراوی فەرمی بۆ بەغدا نێردراوە و ئێستا چاوەڕێی ڕەزامەندیی کۆتایین. پێشبینی دەکرێت ڕۆژی یەکشەممەی داهاتوو، 52 ملیار دینارەکە ڕەوانەی بەغدا بکرێت.

ئەم هەنگاوەی هەرێمی کوردستان لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی مەرجەکانی بەغدایە بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگانە، کە بریتین لە:

  • ڕادەستکردنی داهاتی نانەوتی.

  • ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە.

  • پابەندییەکانی پەیوەست بە دۆسیەی نەوت.

لەلایەکی دیکەوە، بەنگین ڕێکانی، وەزیری ئاوەدانکردنەوەی عێراق، دڵنیایی داوەتە مووچەخۆران کە پرسی داهاتی ناوخۆ نابێتە ئاستەنگ لەبەردەم خەرجکردنی مووچەی مانگی چوار و پرۆسەکە بەردەوام دەبێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە