کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق ڕایگەیاند کە لەم مانگەدا، ھەفتانە چوار گەشتی ھاتن و چوون لە نێوان کەرکووک و ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرین.
کۆمپانیاکە لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە گەشتەکانیان لە نێوان کەرکووک و ئیستانبوڵ دەست پێ دەکەن.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق ئەوەشی خستووەتەروو لە ڕۆژی ١٧ی ئەم مانگەوە، ھەفتانە چوار گەشتی ھاتن و چوون لە نێوان کەرکووک و ئیستانبوڵ ئەنجام دەدرین کە ئەوانیش لە ڕۆژانی یەکشەممە، دووشەممە، چوارشەممە و ھەینی دەبن.
لەئێستادا کۆمپانیای ھێڵی ئاسمانی عێراق ھەفتانە دەیان گەشت لە فڕۆکەخانەی بەغدا، بەسرە، نەجەف، ھەولێر و سلێمانی بەرەو فڕۆکەخانە سەرەکییەکانی تورکیا ئەنجام دەدات.
