ڤیدیۆ؛ ئیسرائیل ساتی کوشتنی فەرماندەی هێزی کۆماندۆی حزبوڵای بڵاوکردەوە

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە هێرشێکی ورددا بۆ سەر باشووری بەیروتی پایتەختی لوبنان، فەرماندەی یەکەی ڕزوانی سەر بە حزبوڵا کوژرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای ئیسرائیل دیمەنی بۆردومانێکی سەر ناوچەی زاحییەی باشووری بەیروتی بڵاوکردەوە کە تێیدا ئەحمەد غالیب بەلووت، فەرماندەی یەکەی ڕزوانی تێدا کرایە ئامانج.

هێزی ڕزوان یەکەی بژاردە و کۆماندۆی سەر حزبوڵای لوبنانییە.

سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند، “ئەم تێرۆریستە، لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا زنجیرەیەک پۆستی لە ناو هێزی ڕزواندا وەرگرتووە، لەوانە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی یەکەکە. لە چوارچێوەی ئەرکەکانیدا، بەرپرسیار بووە لە ئامادەکردنی هێزەکە بۆ شەڕ دژی ئیسرائیل و سوپاکەی”.

ئەوەشی خستەڕوو کە بەلووت لە ماوەی جەنگ و بەتایبەتی لەم ماوەیەی دواییدا، هێزی ڕزوانی ئاڕاستە کردووە و سەرپەرشتی دەیان پلانی دژی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل لە باشووری لوبنان کردووە، لەوانە تەقاندنی مووشەکی دژە تانک و چاندنی بۆمبی چێنراو.

سوپای ئیسرائیل ڕاشیگەیاند، بەلووت دەستی هەبووە لە هەوڵەکانی دووبارە بونیادنانەوەی تواناکانی هێزی ڕزوان، بەتایبەتی ئەو پلانەی کە پێی دەوترێت “داگیرکردنی جەلیل”، کە یەکەکە لە ماوەی چەند ساڵێکدا دایڕشتووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە