ئێران ئامادەیی بۆ هاوکاریکردنی کەشتییەکانی گەرووی هورمز دەردەبڕێت

دامەزراوەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران، لە پەیامێکدا بۆ کاپتنی کەشتیە بازرگانییەکانی ناو گەرووی هورمز و سنووره‌ ئاوییەکانی ناوچەکە، ئاماژه‌ی به‌وه‌ كرد بەندەرەکانی ئێران ئامادەن بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریە گشتییەکانی دەریاوانی، پشتیوانی تەکنیکی، دابینکردنی پێداویستییەکانی خواردن و خزمەتگوزاریە تەندروستی و پزیشکییەکان.

دامەزراوەی بەندەرەکان و دەریاوانیی ئێران ڕایگەیاند، هەموو ئەو کەشتیانەی لە سنووره‌ ئاوییەکانی ناوچەکەدا دەسووڕێنەوە، بەتایبەت ئەو كه‌شتیانەی لە سنووره‌ ئاوییه‌كانی ئێران و ناوچەکانی لەنگەرگرتندان، لە کاتی پێویستدا دەتوانن سوودمەند بن لە خزمەتگوزارییەکانی وەک دابینکردنی پێداویستی خواردن، سووتەمەنی، خزمەتگوزاریە تەندروستیی و پزیشکییەکان و کەرەستە ڕێپێدراوەکان بۆ چاککردنەوەی پێویست.

ئاماژه‌ به‌وه‌ كراوه‌ کە ئەم پەیامە لە ڕێگەی تۆڕەکانی پەیوەندی دەریایی و سیستمەکانی VHF لە ناوچەکەدا، ڕۆژانە سێ جار و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بڵاو دەکرێتەوە.

پێشتر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند بوو کە بە مەبەستی دابینکردنی پاسەوانی بۆ ئەو کەشتیە بازرگانیانەی سەربە وڵاتانی بێلایەنن و لە گەرووی هورمز گیریان خواردووە، پرۆژەی ئازادی دەست پێدەکەن، له‌به‌رئه‌وه‌ی کەشتیەکان کەمی خواردن و پێداویستیە سەرەکییەکان هەیە و ئامانجی ئۆپەراسیۆنەکەش مرۆییه‌.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە