لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە 22 کەشتیوان بوونەتە قوربانی و تا ئێستاش نزیکەی 1600 کەشتی لە گەرووی هورمزدا گیریانخواردووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ڕێکخراوی دەریاوانی نیودەوڵەتی ڕایگەیاند، لە سەرەتا دەستپێکردنی جەنگی ئێرانەوە 10 کەس بە هۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە گیانیان لەدەستداوە و 12ی دیکەش بریندار بوون.
ڕوونیشیکردەوە کە ئێستا نزیکەی 1600 کەشتی لە گەرووی هورمزدا گیریانخواردووە.
ڕێکخراوەکە داوای چارەسەرکردنی کێشەی هاتووچۆی کەشتیوانی لە گەرووی هورمزدا کرد و ڕاشیگەیاند، هاوەڵیکردنی سەربازیی بۆ کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا ڕێگەچارەیەکی بەردەوام نییە.
