مێردمنداڵێکی دانیشتووی گەڕەکی کورانی مەخموور لە بەنداوی بەستۆڕە خنکا.
مقەدەم شاخەوان سەعید، وتەبێژی بەرگریی شارستانی هەولێر ڕایگەیاند:”مێردمنداڵێکی تەمەن ١٦ ساڵ، کە دانیشتووی گەڕەکی کورانی مەخموورە لە شاری هەولێر، لە نێو ئاوی بەنداوەکەدا خنکاوە.”
ئاماژەی بەوەشکرد، کە تیمەکانی مەلەوانی گەیشتوونەتە شوێنی رووداوەکە و لە هەوڵە بەردەوامەکانیان بۆ دۆزینەوە و دەرهێنانەوەی تەرمەکە بەردەوامن.
