قالیباف: دوژمن هێشتا تێنەگەیشتووە ئێمە ئامادەی مردنین

قالیباف: دوژمن هێشتا تێنەگەیشتووە کە گەلی ئێران گیان دەبەخشن بەڵام تەسلیم نابن.

محەمەد باقر قالیباف، سەرۆکی پەرلەمانی ئیسلامی، لە دووەم پەیامی دەنگی خۆیدا بۆ گەلی ئێران، تیشکی خستە سەر قۆناغی نوێی شەڕ و بارودۆخی ئابووری و ٥ داواکاری ئاڕاستەی ئێرانییانی ناوخۆ و دەرەوە کرد.

ئاژانسی میهری ئێران بڵاویکردەوە، قالیباف ڕایگەیاندووە، کە دوژمن لە ڕێگەی گەمارۆی دەریایی، فشاری ئابووری و پڕوپاگەندەی میدیاییەوە دەیەوێت یەکڕیزی وڵات تێکبدات. هەرچەندە ئەگەر هێرشی سەربازی و تیرۆریستی بە کەم نازانرێت، بەڵام ئامانجی سەرەکی لاوازکردنی ئێرانە لە ناوخۆوە.

قاڵیباف دەشڵێت”دوژمن پشتی بە ڕاپۆرتی چەواشەکارانە بەستووە دەربارەی کاریگەری فشارە ئابوورییەکان. شارەزایان دەزانن گەلی ئێران لە پێناو سەربەخۆیی و کەرامەتیاندا بەرگەی هەموو ناخۆشییەک دەگرن”.

جەختیشیکردەوە، کە گەلی ئێران لە بەرامبەر دوژمنێکی تاوانبار وەستاونەتەوە کە خەونی لەناوبردنی شارستانییەتی ئێرانی هەبوو. ئێرانییەکان بۆ داهاتووی ئیسلام و نیشتمانەکەیان، ئامادەی قوربانیدانن.

قالیباف ڕوونیشیکردەوە، کە شەڕ چۆتە قۆناغێکی نوێوە و پێویستە بە شێوازی “بەڕێوەبردنی جیهادی” هاوشێوەی سەردەمی شەڕ کار بکرێت. ئاماژەی بەوەش کرد کە مەجلیس لە کۆبوونەوە نافەرمییەکاندا یارمەتی حکومەت دەدات بۆ چارەسەری گرانی و کێشە ئابوورییەکان.

٥ داواکارییەکەی قالیباف لە گەل:

  1. ئەمە بە کاریگەرترین “موشەک” ناوبرد کە خەڵک دەتوانن ئاڕاستەی دڵی دوژمنی بکەن. داوای کرد هەمووان دەستپێوەگرتن بکەنە بنەما.

  2. هەڵمەتی “ئێرانی هاودڵ”: داوای کرد هاوشێوەی سەردەمی کۆرۆنا، خەڵک دەست بە هاوکاری یەکدی بکەن و هەڵمەتی مرۆیی بۆ یارمەتیدانی لێقەوماوان ڕابگەیەنن.

  3. ڕۆڵی بەسیج: داوای لە هێزەکانی بەسیج کرد لە مزگەوت و گەڕەکەکان ببنە پەناگەیەک بۆ چارەسەری کێشەکانی خەڵک و ببنە نێوەندگیر لە نێوان خەڵک و بەرپرساندا.

  4. شارەزایان: داوای لە پسپۆڕان کرد چاوەڕێی بانگهێشت نەکەن، بەڵکو پێشنیار و چارەسەرەکانیان ڕاستەوخۆ بدەنە بەرپرسان و ناوەندی توێژینەوەکانی مەجلیس.

  5. ئێرانییانی دەرەوەی وڵات: داوای لێکردن توانای ئابووری و زانستی خۆیان بۆ یارمەتی نیشتمان بەکاربهێنن و تەنانەت “فشار بخەنە سەر بەرپرسان” بۆ ئەوەی ڕێگەیان بۆ خۆش بکەن کە یارمەتی ئێران بدەن.

لە کۆتاییدا، قالیباف سوپاسی خۆڕاگری گەلی ئێرانی کرد بە هەموو ئایینزا و بیروباوەڕە سیاسییە جیاوازەکانەوە کە پشتیوانی سەرەکین بۆ پاراستنی وڵات.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە