هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆرسكیل قەدەغەكرا

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ڕایدەگەیەنێت، لە ڕۆژانی كۆتایی هەفتە، هاتووچۆی بارهەڵگر و ماتۆڕسكیل قەدەغەیە.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران ئاگاداری شۆفێرانی بارهەڵگر و ماتۆڕسکیلەکان دەكات، هاتووچۆ لە ڕێگەی سەرەکیی (حاجی ئۆمەران – سپیلک – هەولێر) و بەپێچەوانەشەوە قەدەغە دەکرێت لە:
ڕۆژانی پێنجشەممە: لە کاتژمێر 12ی نیوەڕۆ تاوەکو 1 ی شەو
ڕۆژانی هەینی: لە کاتژمێر 7ی بەیانی تاوەکو 1 ی شەو

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر سەرپێچیکارێک پابەند نەبێت، لە ڕێگەی کامێراکانی پۆینت تو پۆینت و مەفرەزەکانەوە سزا دەدرێت.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە