ئەپڵ بەرهەمێک ڕادەگرێت

ئاپڵ بەرهەمهێنانی یەکێک لە ناسراوترین کۆمپیوتەرە بچووکەکانی ڕادەگرێت.

ماڵپەڕە تەکنیکییەکان ئاشکرایان کردووە کە کۆمپانیای ئاپڵ بەرهەمهێنانی کۆمپیوتەری Mac mini بە توانای کۆگاکردنی 256گێگابایت ڕاگرتووە، کە پێشتر لە فرۆشگاکانی بە نرخی 599دۆلار دەفرۆشرا.

ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەم ئامێرە لە فرۆشگا ئەلیکترۆنییەکانی ئاپڵ نەماوە و لە ئێستادا لە لیستی ماڵپەڕی فەرمیی کۆمپانیاکەدا نییە.

ئاپڵ بەرهەمهێنانی ئەم جۆرەی کۆتایی پێهێناوە بۆ ئەوەی وەشانێکی نوێی Mac mini بە توانای کۆگاکردنی 512گێگابایت بخاتە بازاڕەوە، کە نرخەکەی لە 799دۆلارەوە دەست پێ دەکات.

 ماڵپەڕی MacRumors ئاماژەی بەوە کردووە کە وەشانی نوێی کۆمپیوتەرەکە بە پڕۆسێسەری M4ـی بەرهەمی ئاپڵ و ڕامی 16گێگابایت دەبێت.

 چاوەڕوان دەکرێت ئاپڵ لە سەرەتای مانگی حوزەیرانی داهاتووەوە دەست بە دابەشکردنی ئەم ئامێرە نوێیە لە بازاڕە جیهانییەکاندا بکات.

تیم کوک، بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئاپڵ، پێشتر ئاماژەی بەوە کردبوو کە کۆمپانیاکە لە دابینکردنی پێداویستییەکانی بازاڕ بۆ ئامێرەکانی Mac mini و Mac Studio تووشی کورتهێنان بووە. ئەمەش بۆ دوو هۆکار دەگەڕێتەوە:

١. داواکارییەکی زۆر لەسەر ئەم ئامێرانە هەیە.

٢. ئاڵۆزی لە پرۆسەی دروستکردنی چیپە ئەلیکترۆنییەکاندا.

سەبارەت بە کۆمپیوتەرەکانی MacBook Neo، تیم کوک ڕایگەیاندووە کە کەمیی ئەم ئامێرانە بەهۆی داواکارییەکەوەیە کە لە چاوەڕوانییەکان زیاتر بووە، بە جۆرێک کاتی گەیاندنی ئامێرەکان بۆ کڕیاران لە نێوان دوو بۆ چوار هەفتە دەخایەنێت.

سەرچاوە: 3dnews

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە