واشنتن پۆست: هێرشەکانی ئێران کەلێنی لە بەرگریی ئەمریکادا دەرخست

واشنتن پۆست: هێرشەکانی ئێران زیاتر لە ٢٢٨ ئامانجی ئەمریکییان تێکشکاندووە.

ڕۆژنامەی “واشنتن پۆست” ئاشکرای کرد، لەو کاتەوەی شەڕ لە ٢٨ی شوباتی ڕابردوو دەستی پێکردووە، هێرشە ئاسمانییەکانی ئێران لانی کەم ٢٢٨ دامەزراوە و کەرەستەی سەربازیی ئەمریکایان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێکشکاندووە یان زیانیان پێ گەیاندوون.

بەپێی شیکردنەوەی وێنەی مانگە دەستکردەکان، زیانەکان ئەمانە دەگرنەوە: حەشارگەی فڕۆکە، سەربازگە، کۆگای سووتەمەنی، سیستەمی ڕادار و پەیوەندییەکان، و سیستەمی بەرگریی ئاسمانی.

ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئاستی وێرانکارییەکە زۆر زیاترە لەوەی پێشتر واشنتن بە ڕەسمی ڕایگەیاندبوو، بەهۆی هێرشەکانەوە ٧ سەرباز کوژراون و زیاتر لە ٤٠٠ سەربازی دیکەش بریندار بوون، کە برینی هەندێکیان سەختە.

 هێرشەکان وایان لە هێزەکانی ئەمریکا کردووە لە سەرەتای شەڕەکەدا زۆربەی بنکە سەربازییەکانیان چۆڵ بکەن.

 شارەزایانی سەربازی جەختیان لەسەر وردیی هێرشەکانی ئێران کردووەتەوە کە شوێنە هەستیارەکانیان کردووەتە ئامانج.

ڕووداوەکان کەلێنی گەورەیان لە سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئەمریکادا دەرخستووە، بەتایبەتی لە ڕووبەڕووبوونەوەی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا.

 لە ئێستادا داڕێژەرانی سەربازیی ئەمریکا تاوتوێی دوو بژاردە دەکەن: کەمکردنەوەی بوونی سەربازی لە ناوچەکە، یان مانەوە بە هەڵگرتنی مەترسییەکی گەورەتر، ئەمەش لەبەر ڕۆشنایی پەککەوتنی بەشێکی زۆری سیستەمەکانی بەرگریی ئاسمانی.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە