بەتەمەنترین حاجی ئەمساڵ ژنێكی خەڵكی دهۆكە و گەنجترین حاجی-ش كوڕ و كچێكی 19 ساڵانن، كە كورەكە خەڵكی هەولێر و كچەكە خەڵكی سلێمانییە.
عەباس خدر، بەڕێوەبەری نووسینگەی حەج و عومرەی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەمساڵ بەتەمەنترین حاجیی هەرێمی کوردستان خاتوونێکی دانیشتووی دهۆکە بەناوی (غەزال عەبدوڵا) کە لە دایکبووی 1-7-1927ـە و تەمەنی 99 ساڵە.
ئاشکراشی کرد، (ئاکام سەنگەر) دانیشتووی شاری هەولێر گەنجترین حاجیی هەرێمی کوردستانە، کە لە دایکبووی ساڵی 2006ـە و تەمەنی 19 ساڵە.
ڕوونیشی كردەوە، لە شاری سلێمانی (فاتمە عەزیز ئەحمەد) کە لەدایکبووی 1ـی تەمموزی 1935ـە، بەتەمەنترین هاوڵاتییە کە فەریزەی حەج لە سعودیە بەجێدەهێنێت، گەنجترینیش خاتوونێکی تەمەن 19 ساڵە و ناوی (سیما جەزا)یە.
