سوپای پاسداران: ڕێکاری نوێ بۆ زامنکردنی تێپەڕبوونی سەلامەت لە گەرووی هورمز دەگیرێتەبەر.
هێزی دەریایی سوپای پاسدارانی ئێران، ئەمڕۆ چوارشەممە (٦ی ئایاری ٢٠٢٦)، ڕایگەیاند کە جێبەجێکردنی ڕێکاری ڕێکخستنی نوێ، شانبەشانی نەمانی ئەوەی ناوی برد بە هەڕەشەی “دەستدرێژکاران”، دەبێتە هۆی زامنکردنی تێپەڕبوونێکی سەلامەت و جێگیر بۆ کەشتییەکان لە گەرووی هورمزدا.
هێزی دەریایی سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کردووە، کە هاوکاری خاوەن کەشتییە لەنگەرگرتووەکان لە کەنداو و پابەندبوونیان بە ڕێساکانی ئێران، بووەتە هۆی بەرزکردنەوەی ئاستی دیسپلین لەناو ڕێڕەوە ئاوییەکەدا.
ئەم هەنگاوانە لە کاتێکدایە کە ناوچەکە هەوڵێکی نێودەوڵەتی چڕ دەبینێت بۆ هێورکردنەوەی گرژییەکان و مسۆگەرکردنی جوڵەی بازرگانی و دابینکردنی وزە.
