مەرجەكانی عێراق بۆ ناردنی مووچە ئاشكراكرا

پەرلەمانتارێکی یەکێتی لە عێراق مەرجەكانی وەزارەتی دارایی بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم ئاشكراكرد.

سروە محەمەد، بڕیاردەری فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، سێ مەرج بۆ ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن عێراقەوە هەیە، کە لە ئێستادا ناردنی نوسراوی وەزارەتی نەوت و ناردنی لیستی مووچە و تەرازووی پێداچوونەوە لەلایەن هەرێمەوە،رێکارەکانی تەواو بوون.

دەشڵێتك بۆیە بۆ ناردنی مووچە تەنها ماوەتەوە هەرێم داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا بنێرێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بەپێی بەدواداچوونەکانم، وەزارەتی دارایی عێراق، وەک مانگەکانی رابردووتر، مەرجی ناردنی 120 ملیار دیناری وەک داهاتی نانەوتی بۆ هەرێم نییە، بەڵام حکومەتی هەرێم، تا ئێستا هیچ بڕە پارەیەکی وەک داهاتی نانەوتی بۆ بەغدا نەناردووە، ئەمەش ناردنی مووچەی پەکخستووە.

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە