لە شاری کەرکوک یەکەم حاڵەتی تای خوێنبەربوون لەمساڵدا تۆمار کرا، کە ژنێکی گوندنشینە و دۆخی تەندروستی ناجێگێرە و لەژێر چاودێری چڕدایە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کەرکوک ڕایگەیاندووە، کە حاڵەتێکی گوماناوی نەخۆشی تای خوێنبەربوون لە پارێزگاکەدا تۆمار کراوە.
ڕوونیشی كردۆتەوە، حاڵەتەكە ژنێکی تەمەن ٤٣ ساڵە و کەرەنتین کراوە و لەژێر چاودێری وردی پزیشکیدایە بەهۆی ناجێگیربوونی دۆخی تەندروستییەکەی و بوونی نیشانەکانی نەخۆشییەکە.
جەختیشی كردۆتەوە، پشکنینەکانی بۆ بەغدا نێردراوە و چاوەڕێی ئەنجامە کۆتاییەکان دەکرێت.
