دوای سەرۆکی ئێران، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندی بە زەیدییەوە دەکات

دوای پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەی لەگەڵ سەرۆکی ئێران، وەزیری جەنگی ئەمریکا پەیوەندی بە سەرۆک وەزیرانی ڕاسپێردراوی عێراقەوە دەکات.

ئەمڕۆ چوارشەممە، نووسینگەی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بڵاویکردەوە کە عەلی زەیدی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لە پیت هێکسیس، وەزیری جەنگی ئەمریکاوە پێ گەیشت و بەبەۆنی ڕاسپاردنی بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێوە پیرۆزبایی لێ کردووە.

ڕوونیشیکردەوە کە لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا باس لە پەیوەندییە دوو قۆڵییەکانی عێراق و ئەمریکا لە بوارە جیاوازەکان کراوەم بەتایبەتی هەماهەنگی ئەمنی وەک چۆن لە ڕێککەوتننامەی چوارچێوەی ستراتیژی نێوان هەردوو وڵاتدا هاتووە.

ڕاشیگەیاند جەخت لە گرنگیی کاراکردنی لایەنی مەشقی هێزە ئەمنییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی هێزە چەکدارەکانی حێراق کراوە.

دوێنێ شەویش مەسعود پزیشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ زەیدی ئەنجام دا و تێیدا باسیان لە بەهێزکردن و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان عێراق و ئێران کرد.

زەیدی بە پزشکیانی ڕاگیەناد کە عێراق دەتوانێت ڕۆڵی نێوەندگیر ببینێت لە نێوان ئێران و ئەمریکادا.

 

spot_img
spot_img

باوترینەکانی هەفتە